Thursday, March 31, 2011

گووگل بە کوردی

تەپلە
 ئای دەبێ!
تەپلەکەی من پێستی لەشی کام ئاسکە بێ!
ئای دەبێ!
کەوڵەکەی من ڕۆژێ ...
لەسەری چ پۆلیسێکدا تەپلە بێ!

ئەم پارچە هۆنراوەیە، نازانم کێ نووسیویەتی و لە کوێ خوێندومەتەوە، بەس هەر لە مێشکمدا مابوو، هۆکاری هاتنەوەی ئەم هۆنراوەیەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەم پەیامە:


گەر ئاگاداری پرۆسەی کارکردن لەسەر وەرگێڕانی گوگڵ نەبوایام، هەستم بە ناخۆشی ئەو هەڵوێستەیە نەدەکرد، کە ئەمڕۆکە کەسانێک خۆیان دەکەن بە خاوەنی چەندین کاری خۆبەخش و جوامێرانەی کوردپەروەرەکان. ئەگەرچی ئەمە زۆر دووپات بۆتەوە لە ژیاندا، بەڵام بە ئەرکی خۆمی دەزانم کە ئەو ڕاستییە بڵێم و دەنگ بەرزبکەمەوە، ئەوە فەرمانگەی ئایتی نییە کە گوگڵ و پۆرتاڵەکانی تری کردوە بە کوردی و پێوانەیی بۆ زمانی کوردی داناوە، بەڵکو چەندین کەسی خۆبەخش بوون کاریان لەو پرۆژە و وەرگێڕانانەدا کردوە، ڕۆحانی، دیاکۆ، هۆژان، ئەمیر.. و چەندین کەسی تر کە تەنها هەستی کوردایەتی و لێپرسراوەتییان بزواندونی. لەوانەیە سەرەداوی پێوەندییەکانی گوگڵ و کورد ئەو فەرمانگەیە لە ڕکێفی خۆی نابێت، ئەوە کارێکی باشە و هەموو ئەوەمان پێخۆشە، بەڵام نابێت ببێتە هۆی خاوەنداری کردەی چەند ساڵيی خەڵکانی زانستپەروەر و خۆبەخش لەم بوارەدا.