Tuesday, October 15, 2013

لە حەکیمێکیان پرسی

ئەوە بۆ ئاسمان وا پاک و بێگەردە؟
ئەویش بە پێکەنینەوە وتی: "چونکە مرۆڤی تیا ناژی"

ئەی تاکەی فێر دەبین؟
وتی: " تا لە ژیانا بن"

بۆ وەڵامی کەسێک نادەیتەوە خراپەکاری بەرامبەر کردویت؟
ئەڵێت: " شتێکی باشە گاز لەسەگێک بگرمەوە کە قەپی پیا کردوم!؟.."

ئەوە لە کوێ جوامێری و ئەدەب فێربوویت؟
وتی: " لە کەسێکی بێ نەزاکەت و بێ ئەدەبەوە، هەرکات ئاکارێکی ناشرینم لێ بینی، خۆم لێی دوورکەوتمەوە.."

ئەی چۆن دەگەین بە بەختیاریی؟
وتی: "ئێستا پێتان دەڵێم، بفەرموون بۆ خوانێک...
هەموو لەسەر مێز لە دەوری حەکیم دانیشتن، شۆربایەکی گەرمیان هێنا، حەکیم کەوچی بەسەرا دابەش کردن کە هەر کەوچێک مەترێک درێژ بوو! سەپاندی بەسەریان کە بەو کەوچکە نان بخۆن..
ئەوانیش هەرچەند هەوڵیاندا شۆرباکە بخۆن، نەیاندەتوانی کەوچکەگە بگەیەننە دەمیان و دەڕژا، بەو شێوەیە بە برسێتی مانەوە...
ئینجا حەکیمەکە پێی وتن، تەماشا بکەن، کەوچکی پڕ کرد و بردی بۆ دەمی کابرای تەنیشتی، بەو شێوەیە فێری کردن کە هەریەکە و خواردن بدا بەوەی تەنیشتی بەو کەوچکە درێژانە.. لە کۆتایدا هەموو تێربوون و سوپاسی خوایان کرد..
حەکیمەکە هەستایە سەرپێ و وتی: "هەرکەس لەسەر مێزی ژیان، تەنیا هەوڵی بۆ خۆی بێ، ئەوا بە برسێتی دەمێنێتەوە، ئەگەر بیربکەیتەوە براکەت تێر بکەیت، ئەوا دوو کەس برسی نامێنن. ئەوەی بەخشندە بێ براوەیە، بەختیاریی لە ژیانا نایەتە دی بەبێ بەختیاریی کەسانی چواردەورت."

No comments :